بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "حەسەن رۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بۆ بەشداربوون لە کۆربەندی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەردانی نیۆیۆرکی کردووە، لەدیمانە لەگەڵ کەناڵی فەکس نیوزدا وتی: دەسوەردانی سوپای ئەمریکا لە سوریا بێ ئیزنی حکومەتی یاسایی ئەو وڵاتە، نموونەیەک لە ترۆریزمی ئەمریکا لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیایە.
رۆحانی بەئاماژە بەوەی کە ئەمریکا خەڵکانێک کە بۆ بەرەڤانی لە وڵات و سەرزەوینی خۆیان خەبات دەکەن، بەترۆریست ناودەبا، وتی: ئەمریکا خەڵکی یەمەن کە خەریکی بەرەڤانی کردن لە وڵاتەکەیانن، بەترۆریست ناودەبا بەڵام پاڵپشتی دەکا لە کەسانێک کە بۆمب، مووشەک و سیستەمی مووشەکی بەرهەم دێنن و دەیخەنە بەردەست عەرەبستانی سەعودی هەتا خەڵکی یەمەن بۆردومان بکا.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بەئاماژە بە گەڵاڵەی ئێرانیی"ئاشتیی هورموز" کەبڕیارە لەکۆڕبەندی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، شی بکاتەوە ، وتی: ئێران وڵاتێکە کە ئاشتی هێناوەتە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا.
رۆحانی لە وەڵامدانەوە بەو پرسیارە کە ئاخۆ هەلێک لە نیۆیۆرک دەڕەخسێ هەتا بەرپرسانی ئێرانی وئەمریکی پێکەوە دیدار و وتووێژ بکەن؟ وتی: ئەگەر ئەمریکا هۆگری وتووێژە، دەبێ بارودۆخی پێویست ئامادەبکا بۆ وێنە هەموو بایکۆتەکان لاببا و کۆتایی بێنێ بە ترۆریزمی ئابوری دژ بە خەڵکی ئێران .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە سەرلەئێوارەی دووشەممەوە بۆ بەشداربوون لە حەفتاو چوارەمین کۆڕبەندی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان گەیشتە نیۆیۆرک، پێشتریش لەگەڵ بەڕێوەبەرانی باڵای میدیا ئەمریکییەکان وتووێژی کرد.
.......
340